ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ڕاگەیاندرا
شەیری بکە لە:

یاریزانانی لاوانی عێراق
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پێکهاتەی تیپەکەی بۆ ئۆردوگا مەشقییەکەی وڵاتی چین ئاشکرا کرد، کەبە نیازە، لەو وڵاتە ئەنجامی بدن و ناوی دوو یاریزانی یانەی هەولێریشی تێدایە.
وێنە گەورەکە: عیماد محەممەد ڕاهێنەی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ناوی پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ ئامادەکارییەکانی تیپەکەی بۆ پاڵەوانێتی جامی لاوانی ئاسیا ڕاگەیاند و ناوی یاریزانان هەڵگورد قەیس و محەممەد سەلامی لە یانەی هەولێر لەگەڵ دایە.
لە لایەکی دیکەوە: ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، دەیەوێت تیپەکەی بەشێوەیەکی باش بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە ئامادەبکات، چونکە ڕووبەڕووی سەختی زۆر دەبێتەوە، بە تایبەتی ماوەیەکە سەرپەرشتی ئەو کۆمەڵە یاریزانە دەکات و ڕەخنەیەکی زۆری ئاراستە دەکرێت، کە ئەنجامەکانی وەک پێویست نین.
باکگراوند: هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پێشووتر دووجا بووەتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی جامی لاوانی ئاسیا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.