ڕێگای دوورخستنەوەی مێسی لە بەرشەلۆنە ئاشکربوو

ڕێگای دوورخستنەوەی مێسی لە بەرشەلۆنە ئاشکربوو

فاکسەکەی مێسی پێ دوورخرایەوە

25 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


ئەو فاکسەی چیرۆکی نێوان عەشقەکەی مێسی و بەرشەلۆنەی بەکۆتاهێنا، بڵاوکرایەوە و کەوتە نێو پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا.


چیرۆکە سەرەکییەکە: چوار ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا فاکسێک لە کارگێڕی بەرشەلۆنەوە بە مێسی گەیشت کەوا بۆندەکەی نوێ ناکرێتەوەو چیتر یاریزانی یانە کەتەلۆنەییەکە نییە، بۆیە مێسی بە ناچاری یانەکەی جێهێشت و ڕوویکردە پاریس.


 زانیاریی زیاتر: مێسی لە تەمەنێکی بچووک ڕوییکردە یانەی بەرشەلۆنە و لەوێ چەندان دەستکەوتی گەورەی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، بەڵام لەگەڵ درچوونەوەی خوان لاپۆرتا وەک سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، یەکەم یاریزان مێسی لە یانەکە دوورخستەوە.


باکگراوند: مێسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە توانی چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و هەشت جا ر ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.