کوردێک مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی فلیپین بەدەستهێنا

کوردێک مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی فلیپین بەدەستهێنا

یوسف سەلام و شاندەکەی

25 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

 یوسف سەلام، یاریزانی کاراتێی یانەی خورماڵ، تەمەنی 21 ساڵە لە پاڵەوانیەتی ئاسیادا مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا, ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی عێراقدا یاریزانێک بتوانێت ئەم ئەنجامە بەرزە بەدەستبهێنێ لەم پاڵەوانێتییەدا.


زانیاریی زیاتر: پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتی فلیپین بەڕێوەچوو لە نێوان 23 بۆ 25ی ئابی 2025 ، 30 وڵات و 561 یاریزان بەشداریان تێدا کردووە.


لێدوانی فەڕمی: پێشڕەو عوسمان، سکرتێری یەکێتی کاراتێی هەڵەبجە، بۆ ئاڤا سپۆرت، ئەم زانیاریانەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی ئەم دەستکەوتە کرد بۆ وەرزشی کاراتێ لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجەدا.


باکگراوند: ئەم سەرکەوتنە نیشانەی پێشکەوتنی بەرچاوی وەرزشی کاراتێیە لە ناوچەکەدا و دەرفەتێکی نوێیە بۆ ناساندنی توانا و بەهرەی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.