هەڵبژاردەی عێراق دەچێتە قەتەر

هەڵبژاردەی عێراق دەچێتە قەتەر

هەڵبژاردەی عێراق

24 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی عێراق کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە وڵاتی قەتەر دەکاتەوە، وەک ئامادەکاریی بۆ یەکەم یاریی لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026


وێنە گەورەکە: هەڵبژاردەی عێراق بە راهێنەرایەتی خیسۆس کاساسی ئیسپانی، ئۆردوگایەکی ڕاهێنان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەکاتەوە، سبەی یەکشەممە 25-8-2024 گەشتەکەت دەکات، کە لە سەرەتایی ئەیلولی داهاتوو لە شاری بەسڕە بەرامبەر عومان یاریدەکات.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژێک بەر لە گەشتەکەیان شاندی هەڵبژاردەی عێراقی بانگهێشت کردوو، لە نزیکەوە پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە، داواشی لێکردن هەموو شتێک بکەن لەپێناوی گەیشتن بە مۆندایلی داهاتوو و دڵخۆشکردنی گەلی عێراق.


باکگراوند: هەڵبژاردەی عێراق تەنیا ساڵی 1986 گەیشتووەتە مۆندیالی مەکسیک، ساڵی 2007 نازناوی بۆ یەکەمجار نازناوی جامی ئاسیایی بەدەستهێنا.