بەرشەلۆنە پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

بەرشەلۆنە پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاریزانانی بەرشەلۆنە

24 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێکانی یاریزانێکی یانەکەی ڕاگەیاند، کە لە یارییەکانی بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانەوە دادەبڕێت.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە کریستیانسنی بەرگریکاری تیپەکەی تووشی پێکان هاتووە.


زانیاریی زیاتر: کریستیانسن لە دڵی بەرگری یاریدەکات و یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارکە، لە مەشقەکانی بەرشەلۆنە لە قاچی ڕاستی دووچاری پێکان بووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانێت: بەرشەلۆنە هەڵدەدات ئەم یاریزانە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بفرۆشێت، بەڵام لە ئێستادا یاریزانەکە تووشی پێکان هاتووە.