هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕۆدریگۆ بۆ فرۆشتن نییە
شەیری بکە لە:

ڕۆدریگۆ
ئاڤا سپۆرت
ڕۆدریگۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لایەن یانەکانی ئەوروپاوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، بە تایبەت یانەی مان سیتی ئارەزووی گواستنەوەی ئەم یاریزنە دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە فرۆشتنی ڕۆدریگۆ لەنێو کارگێری یانەی ریاڵ مەدرید بەهیچ شێوەیک قسەی لەسەر نەکراوە و یانەکە ئامادە نییە گفتوگۆی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بکات.
زانیاریی زیاتر: ڕۆدریگۆ هێرشبەری مێرێنگێ پێشووتر ڕەخنەی لە میدیاکان گرتووە، بەوەی گرنگی بەو نادەن و تەنیا باسی یاریزانەکانی دیکەی تیپەکەی دەکەن، ئەمەش والێکدرایەوە کە دەیەوێت ڕیزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵێت.
باکگراوند: ڕۆدریگۆ لە 2019 پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، تا ئێستا دوو جار بووەتە براوەی چامپیۆنزلیگ و لالیگای ئیسپانی، کاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەکانی مێرێنگێ هەبووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.