بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی بلباو دەبێتەوە

بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی بلباو دەبێتەوە

یاریزانانی بەرشەلۆنە

24 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی لالیگای ئیسپانی ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیک بلباوی دەبێتەوە، ئەمە دووەم یاریی بەڕشەیە بە ڕاهێنەرایەتی هانز فلیک بۆ وەرزی 2024-2025.


وێنە گەورەکە: یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای مۆنتگویک لە کاتژمێر هەشتی ئێوارە میوانداریی بلباو دەکات، لە کاتێکدا لە گەڕی یەکەمی خولەکە توانی لە یانەی ڤاڵێنسیا بباتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هانز فلێک دەیەوێت لە دووەم یاریی بردنەوە بەدەستبێنێت بە تایبەتی لەنێو یاریگای خۆی دەیەوێت ئەبجاسمێکی باوەڕپێکراو لە نێو هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە دەستبەر بکات و خۆی لە پێشەنگ جێگیر بکات، بەڵام تا ئێستا یانەکە نەیتوانیوە دانی ئۆڵمۆ لە پێکهاتەی تیپەکە زیاد بکات.


باکگراوند: یانەی بەرشەلۆنە وەرزی ڕابردوو بەهۆی ئاست خراپی تیپەکە چاڤی ڕاهێنەریان لە پۆستەکەی دوورخستەوە، کە نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوی لالیگا و بکات و ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوان.