ئەستێرەیەکی ئیسپانی پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە دەکات

ئەستێرەیەکی ئیسپانی پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە دەکات

هەڵبژاردەی ئیسپانیا

22 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی ئاڕسنالی ئینگلیزی نزیکە لە گواستنەوەی میگێل مێریتۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی فەرمی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتە، کە یانە لەندەنییەکە و مێرینۆ لەسەر خاڵەکانی نێوانیان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، ریاڵ سۆسیدادیش ئامادەیە ئەو یاریزانە بفرۆشێتە ئاڕسناڵ. 


لە لایەکی دیکەوە: بڕیارە مێریتۆ بە بڕی 33.5 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە ئارسناڵەوە بکات، لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک گۆڕانکاریی لە کاتی بردنەوەی نازناوەکان.


زانیاریی زیاتر: میگێل مێریتۆ گەشتی شاری لەندەنی کردووە،  بۆیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو یاریزانە ئیسپانییەکە پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات و بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.