کریستیانۆ خەڵاتکرا

کریستیانۆ خەڵاتکرا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

22 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە بۆنەی وەرگرتنی قەڵغانی کەناڵی یوتوب ئاهەنگی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەی گێڕا.

وێنە گەورەکە: کریستیانۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعوودی بۆ یەکەمجار دامەزراندنی کەناڵێکی یوتوبی ڕاگەیاند و بڵاویکردەوە، بەڵام لە کەمترین ماوەدا ملیۆنان فۆلۆوەرسی تێپەڕاند.

زانیاریی زیاتر: کەناڵی یوتوب دوای چەند کاتژمێرێک بەوهۆیەوە قەڵغانی کەناڵەکەی بە کریستیانۆ بەخشی و ڕۆناڵدۆش لەگەڵ خێزانەکەی ئاهەنگی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیان گێڕا.

باکگراوند: کریستیانۆی تەمەن ٣٩ ساڵان تاێستا ٥ جا ر نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی بردووەتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش نازناوی جامی یۆرۆی بردووەتەوە.