هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەمڕۆ تەرمی فەیزۆ بە خاک دەسپێردرێت
شەیری بکە لە:

فەیزۆ لە یانەی برایەتی
ئاڤا سپۆرت
تەرمی یاریزان فەیزوڵڵا عوسمانی کۆچکردوو ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر ئەرکی سەرۆکوەزیران بارزانی، لە وڵاتی ئەڵمانیایەوە دەگەڕێنرێتەوە شاری هەولێر و بە خاک دەسپێردرێت.
لێدوانی فەرمی: جێماو کاڕەش ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، کە لەسەر ئەرکی سەرۆکوەزیران بارزانی تەرمی فەیزۆ دەهێنرێتەوە کوردستان و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە نزیک دایکی شەهید خەجە باوە بەخاک دەسپێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە تەرمی فەیزۆ دەگەڕێنرێتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دواتر تەرمەکەی دەبرێتە نێو یاریگای یانەی هەولێر، بە ڕێوڕەسمێک و ئەنجامدانی نوێژی مردوو بەرەو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەڕێدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: فەیزۆ یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر بووە و لە یانەکانی برایەتی و تورکمانیش یارییکردووە، لە تەمەنی 55 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.