هەڵبژاردەکان بۆتۆ
شێرکۆ کەریم لەگەڵ هەولێر بەردەوام دەبێت
شەیری بکە لە:

شێرکۆ کەریم
ئاڤا سپۆرت
شێرکۆ کەریم ئەستێرەی یانەی هەولێر بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر، بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق نوێکردەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: یانەی هەولێر لە پەرەی فەرمی یانەکە بڵاویکردۆتەوە، لەگەڵ ئەستێرەی یانەکەیان شێرکۆ کەریم ڕێککەتوون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
لە لایەکی دیکەوە: یانەی هەولێر بەردەوامە لە نوێکردنەوەی بەشێک لە یاریزانەکانی، تاوەکو ئێستا بۆندی هەشت یاریزانی یانەکەی نوێ کردووەتەوە، هەروەها بۆندی لەگەڵ 13 یاریزانی ناوخۆیی و پێشەگەردا واژۆکردووە.
زانیاریی زیاتر: کاپتنی یانەی هەولێر شێرکۆ کەریم پێشوتر ڕایگەیاندبوو کە نایەوێت چیتر کێشەی دارایی ببێتە بەربەست لەبەردەم یاریزانەکان، بۆیە چەند مەرجێکی خستۆتە بەردەم یانەکە ، یانەی هەولێریش کێشەکانی چارەسەر کردووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.