هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پاڵەوانێتی باسکەی کچانی عێراق کۆتاییهات
شەیری بکە لە:
باسکە
ئاڤا سپۆرت
پاڵەوانێتی باسکەی یانەکانی کچانی عێراق کۆتاییهات، ئەم ساڵ بە دوو قۆناغ بەرێودەچێت، یانەی گازی باکوور پێشەنگی قۆناغی یەکەمی گرتووە.
وێنە گەورەکە: پاڵەوانێتی باسکەی کچانی عێراق بەبشداریی پێنج یانەی کوردستانی بە دووقۆناغ، بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، قۆناغە یەکەمی یاریەکان کۆتای هات و گازی باکوور بەکۆکردنەوەی هەشت خاڵ پێشەنگی یانەکانی گرتووە.
زانیاریی زیاتر: پاڵەوانێتی باسکەی کچانی عێراق ساڵانە لەسەر ئاستی یانەکانی بەرێوەدەچێت، بۆ ئەم ساڵە پێنج یانەی کوردستانی کێبرکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن، بۆ یەکەم جارە پاڵەوانێتییەکە بە دوو قۆناغ بەرێوبچێت، قۆناغی یەکەم لەشاری هەولێر، قۆناغی دووەم لە دهۆک دەبێت.
ئەوەی پێویستە بزانیت: یانەکانی بەشداربوو لە پاڵەوانێتی باسکەی کچانی عێراق، هەریەک لە یانەکانی ئەفرۆدێت،سەنحاریب،گازی باکوور،سابیس، ئەکاد عەنکاوە، لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە ڕووبەروو دەبنەوە، هەر یانەیەک چوار یاریی ئەنجامداوە، لە قۆناغی دووەم بەهەمان شێوەی قۆناغی یەکەم یانەکان ڕوبەرووی دەبنەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.