کاتی بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا

کاتی بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا

بژار مەهدی

20 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە،  کاتی بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستانی بۆ وەرزی 2024-2025 دیارییکرد.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بڕیاریدا ڕۆژی 7-نۆڤێمبەری 2024 یەکەم گەڕی خولێ نایابی کوردستان بۆ وەرزی نوێ بەرێوەبچێت.


زانیاریی زیاتر: خولێ نایابی کوردستان بە بەشداری 16 یانە بەڕێوەدەچێت، کە پێکهاتوون لە یانەکانی( هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر، هەندرێن، شەقڵاوە، برایەتی، سیروانی نوی، شێروانە، ڕزگاری، دەربەندیخان، زاخۆ، ئاکرێ، سەیدسادق، چوارقوڕنە، ڕانییە، ئارارات، پیشەسازی).


باکگراوند: وەرزی ڕابردوو یانەی ئاکرێ پێچەوانەی پێشبینییەکان توانی نازناوی خولی نایابی کوردستان بباتەوە، یانەکانی ڕزگاری و پیشەسازی بۆ یەکەمجار لە ڕیزی نایابی کوردساتن بۆ وەرزی 2024-2025 یاریدەکەن.