بڕیار لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان دەدرێت

بڕیار لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی نایابی کوردستان دەدرێت

دیار عەلی

19 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە کۆبببێتەوە وادەی بەرێوەچوونی وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان دیاریی بکات.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە ١١٠ڕۆژە خولی نایابی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی بەرێوەچوونی وەرزی نوێ بە نادیاریی ماوتەوە، یانەکانی کوردستان هیچ ئامادەکارییەکیان، بۆ وەرزی نوێ خولی نایاب نەکردووە، چاوەری دەکرێت ڕۆژی سێ شەمە کاتی دەستپێکی وەرزی نوێ دیار بکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: تاریق عەبدولرەحمان سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی فێدڕاسیۆنی تۆپی پێ ئەنجام دەدرێت، بڕیار لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی خولەکە دەدەرێت.


زانیاریی زیاتر: ساڵانەی وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێ کوردستان بەبشداری 16یانە لە کۆتایەکانی مانگی دە بۆ سەرەتایەکانی مانگی یازدە بەرێودەچێت.