سیستەمی ڕێپێدانی یانەکانی عێراق کرایەوە

سیستەمی ڕێپێدانی یانەکانی عێراق کرایەوە

یاریزانانی شوڕتە

18 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی سیستەمی ڕێپێدانی لەبەردەم یانەکان کردەوە، تا دۆسیەی خۆیان پێشکەش بکەن، کەلایەنی پاکتاوی دارایی گرنگترین بڕگەیە.


وێنە گەورەکە: ئەو سیستەمە ڕێپێدانەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق،  زیاتر لە 30  بڕگەی تێدایە، دەبێت یانەکان جێبەجێی بکەن، ئەگەرنا ناتوانێت بەشداری خولە بکەن.


زانیاریی زیاتر: لەنێو بڕگەکان بڕگەی پاکاتویی داریی هەیە کە گرنگترین بڕگەی نێو ڕێپێدانەکەیە، لەگەڵ بوونی یاریگە و شوێنی هێمن و جلگۆڕین و ڤار.


باکگراوند: هەولێر لە خاڵی پاکتاوی دارایی  کێشەی زۆری هەیە،  جگە لە بوونی یاریگە و چەندین بنەمای دیکە، کە دەبێت یانەکان ئامادەی بکەن.