"یاریزانی زیاتر دەگوازینەوە"

"یاریزانی زیاتر دەگوازینەوە"

سیمیۆنی

18 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە دوایین لێدوانی پێش دستپێکی یارییەکان لە خولی ئیسپانی بەردەوامی گواستنەوەی یاریزانانی بۆ یانەکەی ڕاگەیاند.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی سکای سپۆرتس بڵاویکرد کە سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاندووە، لەم بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بەردوامین و دەرگای گواستنەوەمان دانەخستووە.


لە لایەکی دیکەوە: سیمیۆنی ڕاشیگەیندووە ئەوان نازانان لە ئێستادا چ یاریزانێک دەگوازنەوە، بەڵام سەیری پێکهاتەکەیان دەکەن دواتر بە پێی گرفتی تیپەکە یاریزان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەگوازنەوە.


زانیاریی زیاتر: یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی لالیگا ڕۆژی دووشەممە ڕووبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو سیمیۆنی تەنها یەک جار لالیگای بۆ تیپەکەی بەدەستهێناوە.