هەڵبژاردەکان بۆتۆ
هیلال بووە پاڵەوانی جامی سووپەری سعوودی
شەیری بکە لە:

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئاڤا سپۆرت
یانەی هیلالی سعوودی توانی سووپەری وڵاتەکەی لە یانەی نەسڕ بباتەوە و کریستیانۆش لە بردنەوەی نازناوێکی فەرمی بۆ یانەکەی بێبەش بکات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە یاریی جامی سووپەری سعوودی لە نیوەی یەکەمی یارییەکە یانەی نەسڕ باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکدا سەپاند و گۆڵی یەکەمی یارییەکەی لە خولەکی 44 لە ڕێگای یاریزان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمارکرد.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکدا یاریزانانی هیلال یارییەکی باشیان ئەنجامدا، توانیان ئەنجامی یارییەکە بەسەر یاریزانانی یانەی نەسڕ هەڵگێڕنەوە، لە خولەکی 56 ساڤیچ توانی گۆڵی بەرامبە ر تۆماربکاتەوە، دواتر لە خولەکی 63 و 69 یارییەکە هیرشبەری یانەی هیلال میتڕۆڤیچ دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، سێ خولەک دواتر مالکۆم دی ئۆلیڤێرا، گۆڵی چوارەمی هیلالی تۆمارکرد.
زانیاریی زیاتر: یانەی هیلال توانی بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی نەسڕ بباتەوە، ببێتە پاڵەوانی جامی سووپەری سعوودی، تیمەکەی کریستیانۆ بە ئەنجامی(4-1) دۆڕاندی.
باکگراوند: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە نەیتوانی لەگەڵ یانەی نەسڕ نازناوێک بباتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.