هەولێر ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد

هەولێر ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد

مەشقەکانی هەولێر

17 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دستپێکرد و چەند یاریزانێکیشی ئامادەنەبوون.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرکانی عێراق بۆ 2024-2025 دەستپێکرد، بەڵام سەمیر بابۆی ڕاهێنەر و شێرکۆ کەریم و یاریزنە پیشەگەرەکان ئامادەی ڕاهێنانەکان نەبوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەی گەورەی یانەی هەولێر تەواوبوونی ماوەی کارکردنی ئەم دەستە کاتییەی یانەی هەولێرە، کە ماوەی 3 مانگە کاردەکەن ، بەڵام لێژنەی ئۆڵێمپیکی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی کارەکانی ئەم دەستەیەی ڕاگرتووە.


زانیاریی زیاتر: هەولێر وەرزی ڕابردوو توانی لە گەڕی پێشکۆتایی لە یانەی کەربەلا بباتەوە و مانەوەی خۆی بۆ خوولی ئەستێرەکانی عێراق مسۆگەر بکات، تا ئێستا هەولێر 4 نازناوی خولی نایابی عێراقی بردووەتەوە.