ئارسناڵ پرێمەرلیگی بە بردنەوە دەستپێکرد

ئارسناڵ پرێمەرلیگی بە بردنەوە دەستپێکرد

دیمەنی یارییەکە

17 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


ئارسناڵی ئینگلیزی لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ ئەم وەرزەی 2024-2025 یەکەم بردنەوەی لە خولەکە تۆمارکرد.


چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی ئارسناڵ لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر وۆلڤەرهامپتۆنی ئینگلیزی توانی لە خولەکی 29 یارییەکە گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی یاریزان کای هاڤێرتزی ئەلمانی تۆماربکات و کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکات.


لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یاریەکە ئارسناڵی لەندەدنی بەتەواوی باڵادەستی خۆی بەسەر یارییەکەدا سەپاند و توانی لە خولەکی 74  لە ڕێگای یاریزان ساکاوە گۆڵی دووەم و سەرکەوتن تۆماربکات.


زانیاریی زیاتر: ئارسانڵ توانی بە ئەنجامی(2-0) لە یانەی وۆڵڤەرهاپتۆن بباتەوە و 3 خاڵی دەستپێکی خولەکە دەسەتبەر بکات.