هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لیڤەرپووڵ یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد
شەیری بکە لە:

محەممەد سەڵاح
ئاڤا سپۆرت
یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی یەکەم بردنەوەی لە دەستپێکی وەرزی نوێی پرێمەرلیگی 2024-2025 بەدەستهێنا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: یانەی لیڤەرپووڵ لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی پرێمەرلیگ توانی سەرکەوتن بەسر ئیپسویچ تاون بەدسیبهینێت، لە نیوەی یەکەمی یارییەکە هیچ گۆڵێکی تێدا تۆمارنەکرا، لیڤەرپووڵ ئاستی وەک پێویست نیشان نەدا.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە لیڤەرپووڵ توانی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکات و لە خولەکی 60 لە ڕێگەی یاریزان دیێگۆگۆتا تۆمارکرد، شەش خولەک دوای ئەمە محەممەد سەڵاح دەرکەوت و گۆڵی دووەمی لیڤەرپوولی تۆمارکردەوە، یاریی بە ئەنجامی (2-0) لە بەرژەوەندی لیڤەرپووڵ کۆتاییهات.
زانیاریی زیاتر: لیڤەرپووڵ بە بردنەوەی لە یانەی ئیپسویچ تاون 3 خاڵی بەدەستهێنا، عەلی حەمادی عێراقی وەک یەکەم یاریزانی عێراقی لە پرێمەرلیگدا دەرکەوت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.