هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێتە عێراق
شەیری بکە لە:

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئاڤا سپۆرت
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی سەردانی عێراق دەکات، لە چوارچێوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی نەسڕ ڕووبەڕووی یانەی شوڕتە دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: تیروپشکی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ڕاکێشرا، کە ئەم وەرزە بەشێوەی جیاواز بەڕێوەدەچێت، هەر یانەیەک ڕووبەڕووی هەشت یانەی جیاواز دەبێتەوە، چوار یاریی لە یاریگەی خۆی ئەنجام دەدات و چوار یارییش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕاکێشانی تیروپشکەکە لە کوالا لامبۆری پایتەختی وڵاتی مالیزیا، یانەی شوڕتەی عێراقی ڕووبەڕووی یانەی نەسڕی سعوودی دەبێتەوە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە ڕیزەکانی ئەو یانەیە یاریدەکات.
زانیاریی زیاتر: یانەی شوڕتە زووتر یاریگەی یانەی کەربەلای وەک یاریگەی خۆی دەستنیشانکردووە، بۆیە یارییەکەی یانەی نەسڕ و شوڕتە لەو یاریگەیە بەڕێوەدەچێت، بەڵام کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیارنییە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.