پاڵەوانێتی باسکەی کچان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

پاڵەوانێتی باسکەی کچان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

گازی باکوور

15 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت

ڕۆژی چوارشەممە پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی کچانی عێراق بە بەشداری پێنج یانە بەڕێودەچێت، پاڵەوانێتییەکە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت. 

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی کچانی عێراق، بە بەشداری پێنج یانەی کوردستان بەڕێودەچێت، یارییەکان لە یاریگای یانەی ئەکاد عەنکاو لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت، لە ڕۆژی یەکەمدا دوو یاری لە دووکاتی جیاوازدا ئەنجامدرا.


زانیاریی زیاتر: پاڵەوانیەتی باسکەی کچانی عێراق بڕیاروابوو بە بەشداری حەوت یانە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی دەربەندیخان و کشانەوەی یانەی بەسڕا لە پاڵەوانێتییەکە، خولی باسکەی کچانی عێراق بەبەشداری پێنچ یانە بەڕێوەچوو. 


ئەوەی پێویستە بیزانێت: هەریەک لە یانەکانی سابیس، سەنحاریب، ئەفڕۆدێت، گازی باکوور،ئەکاد عەنکاوە کێبرکێ بەدەستهێنانی خولی باسکەی عێراق دەکەن، سەرجەم یانەکان کوردستانین، لە دووەم ڕۆژی پاڵەوانێتییەکەدا یانەی سابیس ڕووبەڕووی یانەی ئەفڕۆدێت دەبێتەوە، یانەی ئەکاد عەنکاوە ڕووبەرووی یانەی سەنحاریب دەبێتەوە.


باکگراوند: لە یەکەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی پاڵەوانەتییەکە، پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو گازی باکوور ڕووبەرووی یانەی ئەفرۆدێت بوویەوە، گازی باکوور، بە ئەنجامی 88 خا بەرامبەر بە 39 سەرکەوتنی بەدستهێنا، لە یاریەکی دیکەی هەمان ڕۆژدا یانەی سەنحاریب ڕووبەرووی یانەی سابیس بوویەوە بەئەنجامی 61 خال بە 45 خاڵ لەبەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە.