زاخۆ بۆ وەرزی نوێ ئامادەکاریی دەکات

زاخۆ بۆ وەرزی نوێ ئامادەکاریی دەکات

پێکهاتەی زاخۆ

15 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی زاخۆ لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەستبەرداری 11 یاریزان بووە و 8 یاریزانی نوێشی گواستووەتەوە، دوایین سوپرایزی یانەی زاخۆ گواستنەوەی هومام تاریقی ناوەراستكاری عێراقی بوو.


وێنە گەورەکە: یانەی زاخۆ لە گواستنەوەی هاوینە دەستبەرداری چوار یاریزانی پیشەگەری بوو (داروین لۆپێز، دیۆنی رێباس، فرانك سیدریك و رۆدریك كابۆی)، لە بەرامبەردا چوار پیشەگەری بۆ شوێنگرەوەیان گواستووەتەوە كە پێكهاتوون لە (ئەیوب نەناحی ناوەراستكاری مەغریبی، مەحموود ئەسوەد هێرشبەری سووری، محەمەد ئەبوحەشیش بەرگریكاری ئوردنی لەگەڵ گۆستاڤۆ هێنریك).


زانیاریی زیاتر: یانەی زاخۆ بە فەرمی گرێبەستی 9 یاریزانی نوێكردووەتەوە، دیارترینیان (ئەحمەد ئیبراهیم، سیپان سەدیق و ناسر محەمەدۆ)، هێشتا بە فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەمجەد عەتوان رانەگەیاندراوە، بەڵام لە مانەوە نزیكە.


باکگراوند: وەرزی ڕابردوو زاخۆ بە ڕاهێنەرایەتی تەڵال بەلوشی توانی پلەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستەبەر بکات، بەڵام دواتر نەیتوانی بۆ پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە سەربکەوێت و بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە نەجەف دۆڕا.