دهۆک پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ جامی کەندا و ئامادەدەکات

دهۆک پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ جامی کەندا و ئامادەدەکات

هاندەرانی دهۆک

15 ئاب
ناوخۆ


ئاڤا سپۆرت


یانەی دهۆك لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەستبەرداری 11 یاریزانی بووە، 8 یاریزانیشی گواستووەتەوە، لە نێویاندا دوو یاریزانی خولی نایابی گواستووەتەوە كە پێكهاتوون لە (ئەركان مەنسور هێرشبەری یانەی ئاكرێ) و (هیدایەت لەتیف بەرگریكاری پێشمەرگەی هەولێر).


وێنە گەورەکە: دهۆك 3 هێرشبەری دیاریی گواستووەتەوە كە پێكهاتوون لە ئەمیر كینانی هێرشبەری پیشەگەری عێراقی لە یانەی ڤانكۆڤەری كەنەدی و پاشەنگ عەبدوڵڵا لە یانەی دیێگۆرفۆرسی سویدی.


لە لایەکی دیکەوە:  دهۆك گواستنەوەی زانا عەلی یاریزانی پیشەگەری كوردی خولی فەرەنسای راگەیاند، تەمەنی 30 ساڵە، یاریزانێكی خێرایە لە باڵەكان، وەرزی رابردوو یاریی بۆ یانەی روانی فەرەنسی كردووە، ئەو یاریزانە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی فەرەنسا گۆڵی لە یانەی مۆناكۆ كرد و یانەكەیان لە جامی فەرەنسا دوورخستەوە.


زانیاریی زیاتر: لە بەرامبەردا یانەی دهۆك تا ئێستا بە فەرمی تەنیا مانەوەی 6 یاریزانی وەرزی رابردووی راگەیاندووە كە پێكهاتوون لە (محەمەد ساڵح، هاروون ئەحمەد، لوكاس مۆسیس، زولفەقار یونس، رۆن ئاكوای و ئەحمەد بەشار).


ئەمەش بزانە: زیاد ئەحمەد دوایین یاریزان بوو ماڵئاوایی لە یانەی دهۆك كرد و پێشبینی دەكرێت بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق پەیوەندی بە یانەی حدوودی شاری بەغدا بكات و لەژێر سەرپەرشتی حەیدەر عەبدولئەمیری راهێنەری پێشووی یانەكانی زاخۆ و هەولێر یاریی بكات.