هەولێر بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە

هەولێر بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە

پێکهاتەی پێشویی هەولێر

15 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی هەولێر گۆڕانكارییەكانی بەخێرایی دەست پێ كردووە، دەستبەرداری 11 یاریزان بووە و 11 یاریزانی نوێشی گواستووەتەوە، لە نێویاندا 7 یاریزانی كوردی گواستووەتەوە كە چوار یاریزانیان هی خولەكانی كوردستانن كە پێكهاتوون لە (دانا كامەران، یادگار ئیبراهیم، هەڵگورد قەیس و موئەیەد سەفا).


وێنە گەورەکە: یانەی هەولێر دەستبەرداری 3 یاریزانی پیشەگەری بووە (لویس ئیدوارد، خەلیفە ئەبوبەكر و ئاداما بالۆ)، بەڵام بۆ شوێنگرەوەی ئەو یاریزانانە بەخێرایی 3 پیشەگەری گواستووەتەوە دووانیان بەرگریكارن (خالید كوردئۆغڵی سووری و بیلال ئەلعیفەی توونسی) لەگەڵ یوسف بن سۆدەی هێرشبەری توونسی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر  دوو گرێبەستی راگەیاند، یەكەمیان گەڕانەوەی نیاز محەمەدی بەرگریكاری بوو كە وەرزی رابردوو لە یانەی تەڵەبە یاریی دەكرد، دووەمیان هەڵگورد قەیس ناوەڕاستكاری پێشمەرگەی هەولێر و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بوو.


زانیاریی زیاتر: دیارترین ئەو یاریزانانەی یانەی هەولێر گرێبەستەكانی نوێ كردووەتەوە (هەڵۆ فایەق، رەوا یووسف، هێلیۆ مۆنتێرۆ، حوسێن جولی و گەیلان لوقمان)ـە، لە لایەكی دیكەیشەوە داهاتووی شێركۆ كەریم هێشتا بە هەڵبەستراوی ماوەتەوە، بەڵام لە مانەوە لە یانەكە نزیكترە.