نەورۆز پێکهاتەیەکی بەهێزی دروست کردووە

نەورۆز پێکهاتەیەکی بەهێزی دروست کردووە

یاریگای نەورۆز

15 ئاب
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


یانەی نەورۆز نزیکە لەوەی پێکهاتەی کۆتایی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕابگەێنێت، چەند ڕۆژێکە مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپەکەشی دەستپێکردووە و گۆڕانکاری زۆری لە پێکهاتەکەی کردووە. 


وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز زۆرترین گۆڕانكاری كردووە، گرێبەستی 9 یاریزانی نوێكردووەتەوە و دەستبەرداری 10 یاریزان بووە و 12 یاریزانی نوێشی گواستووەتەوە و لە سەرجەم هێڵەكانیش گۆڕانكاری گەورەی كردووە.


لە لایەکی دیکەوە: نەورۆز دەستبەرداری 3 یاریزانی پیشەگەری بووە (ئیبراهیم تۆمیو، لامین ساماتا و ستیفان بافۆر)، بۆ شوێنی ئەو 3 یاریزانەش، نەورۆز 3 پیشەگەری گواستووەتەوە كە پێكهاتوون لە (ئینتێرس ئۆكسی ناوەراستكاری كۆدیڤواری و دانیێل كامی بەرگریكاری كامیرۆنی)، پیشەگەری سێیەمیش میدیایەكانی عێراقی هەژاند ئەویش ئالای فازڵی بەرگریكاری كوردی خولی سویدی بوو كە یەكێك بوو لە سەرنجراكێشترین گرێبەستەكانی ئەم هاوینەی سوورپۆشەكانی سلێمانی.


زانیاریی زیاتر: ئالای فازڵی تەمەن 21 ساڵ، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە و تەواوی كاروانی یاریكردنی لە خولی سویدی بووە، بەمەش بۆ یەكەمجار لە دەرەوەی سوید بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق لەژێر سەرپەرشتی جۆرڤان ڤیێرای راهێنەری بەرازیلی یاریی بۆ نەورۆز دەكات.