هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یاریزانانی کوردستان ڕوو لە گازی باکوور دەکەن
شەیری بکە لە:

یاریزانانی گازی باکوور
ئاڤا سپۆرت
یانەی گازی باكووری شاری كەركووك بۆ ئەوەی خەونی گەیشتنی بە خولی ئەستێرەكانی عێراق بێنێتە دی 7 یاریزانی كوردی گواستووەتەوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوو گرێبەستی چەندان یاریزانی دیكەی یانە كوردستانییەكان رابگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: یانەی گازی باكوور بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی ڕادەستی مەحموود مەجیدی كردووە، ئەم راهێنەرە وەرزی رابردوو نزیك بوو لەوەی یانەی ڕوومادی بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق سەربخات.
لە لایەكی دیكەوە: یانەی گازی باكوور عەبدوڵڵا حەمەدی گۆڵپارێزی پێشووی یانەكانی هەولێر و برایەتی لە یانەكە هێشتەوە و شەش یاریزانی دیكەی یانەكانی خولی نایابی كوردستانیشی گواستەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانێت: یانەی گازی باكوور بۆ هێڵی هێرشبەر عومەر محەمەدی لە یانەی چوارقوڕنە و دانا مستەفای لە پێشمەرگەی سلێمانییەوە هێنایە ڕیزەكانی، بۆ هێڵی بەرگریش یانەكەی شاری كەركووك گرێبەستی لەگەڵ عومەر ئیبراهیم لە یانەی هەولێر و هەمزە عەباس لە یانەی چوارقورنە واژۆ كرد.
زانیاریی زیاتر: لە لایەكی دیكەیشەوە گازی باكوور دوو یاریزانی ناوەراستكاری یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی بژار مەهدی و عەلی میركە)ـی گواستەوە.
باکگراوند: یانەی گازی باكوور وەرزی ڕابردوو بە دۆخێكی ناجێگیر تێپەڕی و نەیتوانی لە قۆناغی كۆمەڵەكان بۆ قۆناغی كۆتایی سەربكەوێت، بۆ وەرزی نوێش مەحموود مەجید كە پێشتر لە خولی نایابی كوردستان راهێنەری یانەكانی برایەتی، چوارقوڕنە و ئاكرێ بووە بڕیاریداوە پشت بە زۆرینەی یاریزانی كورد ببەستێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.