بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتەوە

بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتەوە

یاریزانانی بەرشەلۆنە

12 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هانز فلێک ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێکهاتەی کۆتایی تیپەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی مۆناکۆ ڕاگەیاند، کە لە جامی خوان گامبەر ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر (9:00) یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی جامی خوان گامبەر میوانداریی یانەی مۆناکۆ دەکات، کم دوایین یاریی دۆستانەی یانەکەیە بەر لە دەستپێکی وەرزی نوێی لالیگا.


زانیاریی زیاتر: یانەی بەرشەلۆنە لە ئامادەکارییەکانی ئەم وەرزەی لە یارییە دۆستانەکان ئەنجامی باشیان هەبوو، بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە مان سیتی بردەوە، لەگەڵ ئەیسی میلان بە لێدانی یەکلاکەرەوە دۆڕا، بە ئەنجامی (2-0) لە ریاڵ مەدریدی بردەوە.


باکگراوند: یەکەم یاریی یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی 2024-2025 بەرامبەر ڤالێنسیا دەبێت، دوایین یارییشی لە 25مایسی ساڵی 2025 بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێت.