هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کوردێک میدالیای زێڕ لە ئۆلمپیک بەدەستدێنێت
شەیری بکە لە:

ئاریان سەلیمی
ئاڤا سپۆرت
یاریزانێکی کورد میدالیای زێر لە ئۆلمپیکی پاریس بەدەستدەهێنێت، ئاریان سەلیمی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی شاری کرماشانە، لە یاریی تایکواندۆ توانی پلەی یەکەم بباتەوە.
وێنە گەورەکە: ئاریان سەلیمی ڕووبەرووی کەیدن کینینگهامی ئینگلتەرای بوویەوە، ئاریان توانی بە ئەنجامی(2-1) لە یاریزانە ئینگلیزییەکە بباتەوە.
زانیاریی زیاتر: دوای بردنەوەکە هەوادارانی ئاریان لە پێگەی ئینستاگرام سەدان وێنەی ئاڵای کوردستانیان بۆ لە کۆمینتدا دەنا وەک شانازییەک بۆ ڕۆڵەکەیان و پشتگیری خۆیان بۆ ئەم یاریزانە دەردەبڕی.
باکگراوند: ئاریان لە 2024دا توانی میدالیای زێر لەسەر ئاستی کیشوری ئاسیا بباتەوە، ئەمڕۆش توانی میدالیای زێر لەسەر کوڕان بۆ کێشی 87 کغم بەدەستبێنێت، تەمەنی ئاریان تەنها 20 ساڵە و هیوایەکی زۆر هەیە بتوانێت لە داهاتوو نازناوی زیاتر بباتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.