خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
شەیری بکە لە:
هاندەرانی کوردساتان
ئاڤا سپۆرت
زیاتر لە 100 ڕۆژە خولی نایابی کوردستان وەستاوە، بەڵام تا ئێستا پارەی وەرزی ڕابردووی خولەکە بۆ ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران خەرج نەکردووە، بەڵام ئێستا بڕیارە وەرزی نوێی خولەکە دەستپێبکاتەوە، خولی نایابی کوردستان چەند گۆڕانکارییەکی تێدا دەکرێت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کاتی دەستپێکردنەوەی خولەکە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: سیروان نەجمەدین سکرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند، خولی نایابی کوردستان دوا نەکەوتووە و هەموو ساڵێك دەستپێکی خولەکە دەکەوێتە کۆتایی مانگی 10 یاخود سەرەتای مانگی 11، ئەمساڵیش لە 2024/10/25 دەستپێدەکات.
لە لایەکی دیکەوە: کەشوهەوای کوردستان باراناوییە و بەرنامەکانمان تەواو بووە، بۆیە چەند بڕیارێك دەدەین و زۆر مەرج و رێنمایی نوێمان دەبێت، چەند لیژنەیەكیش پێكدەهێنین.
زانیاریی زیاتر: ناوبژیوانانی کوردستان تا ئێستا شایستە داراییەکانی وەرزی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، بۆیە بڕیاریانداوە ئەم وەرزە یارییەکان بەڕێوەنەبەن تا شایستە داراییەکان وەرنەگرن، چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کێشەی دارایی هەیە، ناتوانێت بەتەواوی چارەسەری بکات.
باکگراوند: وەرزی ڕابردوو بە کۆمەڵی کێشەوە یارییەکانی خولی نایاب بەڕێوەچوو، کە بەشی زۆری کێشەکان بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانەوە بووە، هەرچەندە فێدراسیۆن سزای قوورسی بەسەر یانەکاندا دەسەپاند بەڵام نەیتوانی گرفتەکە بنبڕ بکات، لە کۆتاییشدا یانەی ئاکرێ نانزاوەکەی بەدەستهینا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.