هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"خۆم بە ئانچلۆتی و گواردیۆلا بەراورد ناکەم"
شەیری بکە لە:

پلگرینی
ئاڤا سپۆرت
مانوئێل پلیگرینی، ڕاهێنەری ڕیال بیتیس لە گفتوگۆیەکدا باس لە دەسکەوتەکانی خۆی دەکات و هەستی ڕەزامەندی لە ئەنجامەکانی خۆی دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانۆئێل پلیگرینی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەتلەتیک وتوویەتی: من ئەزموونێکی زۆرم هەیە و لە مانچێسترسیتی ڕاهێنەرایەتیم کردووە و کۆتا خواستم لەسەر پیشەکەم ئەوەیە کە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی چیلی بکەم و پاشان کۆتایی بە پیشەکەم بهێنم.
لەلایەکی دیکەوە: وتیشی پێتان وایە پێم ناخۆشە کە ناوم لە ڕیزی پێپ گواردیۆلا، یۆرگن کڵۆپ و کارلۆ ئەنچیلۆتی نیە وەک باشترینەکان؟ نە، ئەمە هیچ لە ڕەزامەندی من لە ئەزموونەکانم ناگۆڕێت و ئەوان ساڵانێکی زۆر لە یانە و هەڵبژاردە گەورەکان ڕاهێنەرایەتییان کردووە نازناوێکی زۆریان بەدەست هێناوە، هەربۆیە خۆم لەگەڵ ئەوان بەراورد ناکەم.
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا ڕاهێنەری ڕیال بیتیسە و 24 ساڵ لە دەرەوەی نیشتمانی خۆی لە چوار یانە ڕاهێنەرایەتیی کردووە کە پێنج نازناوی بەدەستهێناوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.