ڕووداوێکی سەیر لە پێشبڕکێی ئۆڵمپیکی پاریسەوە ڕوویدا

ڕووداوێکی سەیر لە پێشبڕکێی ئۆڵمپیکی پاریسەوە ڕوویدا

پێشبڕکێی ئەسپسواری

10 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


لە کۆشکی ڤێرسای یارییەکانی ئەسپسواری بەڕێوەچوو کە ڕووداوێکی سەرسوڕهێنەر ڕوویدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری ئەسپسواری تاکەکەسی کە دوێنێ لە کۆشکی ڤێرسای بەڕێوەچوو بەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەر ڕوویدا کە ژمارە یەکی جیهان لە ئەسپسواری، هێنریک ئاکرمەن یاریزانی سوویدی لە ئەسپی خۆی کەوتە خوارەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەسپەکەی ئاکرمەن، کینگ ئێدوارد لە بەربەستێک تێدەپەڕێت و پاشان فڕێ دەدرێتە سەر زەوی و بە پێچەوانە بەڕێدەکەوێت و هەموو پێیان سەیر دەبێت و بابەتێکی پێکەنانوی دەبێت بۆ ئامادەبووان.

 

ئەمەش بزانە: ئاکرمەن خاوەن مەدالیای زێڕ لە ئۆلێمپیکی 2021 تۆکیویە و لەم ئۆلێمپیکە بێبەش بوو لە مەدالیای زێڕ بەڵام  توانی هەڵسێتەوە و بەبێ هیچ برینێک یاریگاکەی بەجێهێشت.