ئیسپانیا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا

ئیسپانیا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا

10 ئاب
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵمپی ئیسپانیا توانی لە هەڵبژاردەی فەرەنسای میواندار بباتەوە و ملوانکەی زێڕی بۆ یاریی تۆپی پێ بردەوە.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە یاریی کۆتایی ئۆلمپیکی تۆپی پێی پیاواندا، ئیسپانیا و  فەرەنسا ڕووبەڕوو بوونەوە، لە نیەوەی یەکەمی یارییەکەدا ئیسپانیا بە ئەنجامی (3-1) لە پێشەوەبوو، بەڵام فەرەنسییەکان هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا.

 

لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە لە 10 خولەکی کۆتایی فەرەنسا توانی ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکاتەوە و دوو گل تۆمار  بکات، ڕێگەی نەدا ئیسپانیا نازانوەکە یەکلابکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە نیو کاتژمێری زیادکراودا ئیسپانیا بە باشی گەڕایەوە نێو یاریگە و توانی دوو گۆڵی دیکە تۆمار بکات و لەنێو خاک و جەماوەری  فەرەنسا میدالیای زێر لە ئۆلمپیکی پاریس بباتەوە ، یاریی بە ئەنجامی(5-3) لە بەرژەوندی ئیدپانیا بە کۆتاهات.

 

باکگراوند: ئیسپانیا لە 2024 دا توانی دەست بەسەر سەرجەم نازناوەکانی ئەوروپادا بگرێت، یۆرۆری ئەڵمانیا  و یۆرۆری خوار 19 ساڵان بۆ ئاستی پیاوان و ئافرەتان بباتەوە، لەسەر ئاسیئ یانەکانیش ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە.