هەڵبژاردەکان بۆتۆ
لەبەردەم کامێراکان پاستا دەخوات
شەیری بکە لە:
پاستا خواردن
ئاڤا سپۆرت
ڤوت فات ئائرت براوەی مەدالیای بڕۆنز لە ئۆلێمپیکی2024 فەڕەنسا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە خێرایی پاستایی دەخوارد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی شەممە لە کێبرکێی ' تایم تریل 'ی تاکەکەسی لە جۆری وەرزشی پایسیکل سواری مەدالیای برۆنزی بەدەست هێنا، بەڵام زۆر بەم دەستکەوتە دڵخۆش نەبوو.
لەلایەکی دیکەوە: لەکاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە قاپێکی پاستا ئامادەبوو و زۆر بە خێرایی خواردنی دەخوارد، ئەم هەڵوێستە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە کاربووهیدراتێکی زۆری لەدەست دابووە لەکاتی کێبرکێیەکە و بە ڕەنگ و ڕوخسار و کرداری دیار بوو کە پێویستی زۆرە بە تێر کردنی گەدەی.
ئەمەش بزانە: پێکەنین هاتە سەر لێوی ئامادەبووان بەم کردارەی ڤوت فات.
زانیاری زیاتر: ئەم وەرزشوانە 29 ساڵەی بەلجیکی بۆ ڕۆژی شەممە بڕیارە بۆ جارێکی دیکە بەشداریی کێبرکێیەکە بکات و بتوانێت مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.