هەڵبژاردەکان بۆتۆ
"لە یاریکردن بەردەوام دەبم"
شەیری بکە لە:

نادال
ئاڤا سپۆرت
ڕافا نادال ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە کۆتاجار نیە کە یاری بکات و بڕیارە لە پاڵەوانیەتییەکانی دیکەش بەشداریی بکەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاریزانی تێنیسی ئیسپانیایی، ڕافا نادال کە وەک نوێنەری ئیسپانیا بەشداری کرد لە ئۆلێپمیکی فەڕەنسا، پاش بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش و سەرکەوتن لە گەڵ کارلوس ئالکاراس لە یارییەکەی بەرامبەر ئاندرێس مولتنی و ماکسیمو گۆنزالێس لە تێنیسی دووانە، لە وڵامی پرسیاری میدیایی وتی: کێ ئەڵێ ئەمە کۆتا جارە من یاری بکەم؟ من هێشتان بەردەوامم و پاڵەوانیەتیی زۆر ماوە کە بەشداری بکەم.
ئەمەش بزانە: نادال یەکێک لەو کەسانە بوو کە مەشخەلی ئاگری لەدەست بوو لە دەستپێکی ئاهەنگی ئۆلێمپیکی فەڕەنسا.
زانیاریی زیاتر: نادال لەمێژە وەک پاشای تێنسی ئیسپانیایە و هێشتان ئەو نازناوە هەڵدەگرێت و وەک باشترین پاڵەوانی یاری تێنیس ناو دەبرێت لە ئیسپانیا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.