پیسبوونی ڕووباری سین لە پاریس هەڵا دەنێتەوە

پیسبوونی ڕووباری سین لە پاریس هەڵا دەنێتەوە

ڕووباری سین

28 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


مەشق نەکردنی مەلەوانان بەهۆی پیس بوونی ڕووباری سین و بەدیارخستنی درۆی شارەوانی و کەسایەتییە سیاسییەکانی فەڕەنسا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین ڕۆژی پڕۆڤەی مەلەوانان لە ڕووباری سین، پاش تاقیکردنی خاوێنی ئاوەکە لەلایەن پسپورانی تەندرووستی ئۆلێمپیک دەرکەوت ئاوەکە خاوێن نیە و بۆ تەندرووستی یاریزانان باش نیە و ئەمە هۆکارێک بوو بۆ لادانی کاتی تەمرینی مەلەوانان.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر بەڕێوەبەری شارەوانیی پاریس بۆ ئەوەی بیسەلمێنت ئاوەکە خاوێنە بە خواستی خۆی مەلەوانی کرد، هەروەها سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و چەندین کەسایەتیی سیاسی بڕیاریان دابوو کە مەلەوانی بکەن لە ڕوباری سین هۆ دڵنیایی کردنی وەرزشوانان و ئامادەبووان کە لە سەرانسەری جیهان بەشداری ئۆلێمپیک دەکەن.