هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بلیتی یارییەکانی لالیگا کڕیاریان زۆرە
شەیری بکە لە:
تۆپی لالیگا
ئاڤا سپۆرت
پێشوازیکردنی هەوادارانی وەرزش و لالیگا پیشاندەری تامەزرو بوون و بەچێژبوونی لالیگا دەسەلمێنت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی خولی تۆپی پێی سپانیا 90٪ی بلیتەکانی یاریگاکان بۆ وەرزی نوێی یارییەکانی لالیگا فرۆشراوە و ئەم بابەتە دەریدەخات کە هێشتان لالیگا هەوادارێکی زۆری هەیە و خواستی لەسەرە بۆ بەردەوامبوون.
لەلایەکی دیکەوە: هۆکاری یەکەم بۆ چێژبەخشبوونی لالیگا دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی دیکە ئەستێرەی تۆپی پێ کیلیان ئێمباپێ لە ریاڵ مەدریدە و توانی لە ئاهەنگی ناساندنی خۆی، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پڕ بکات لە ئامادەبووان.
هۆکاری دووەم: دەتوانێت گەڕانەوەی بەرشلۆنە بێت بۆ یاریگای نیوکەمپ، بەرشلۆنە لە وەرزی ڕابردووی یارییە ناوخۆییەکانی خۆی لە مونتجوئیک بوو بەڵام لەوەرزی نوێی بەرشلۆنە وابڕیارە لە مانگی بەفرانبار بگەڕێتەوە نیوکەمپ.
هۆکاری سێیەم: لەوەرزی نوێ بلیتی تیپەکان وەک ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیال بێتیس و ڕیال سوسیداد فرۆشێکی باشیان هەبووە بە پێی وەرزەکانی ڕابردوو، پێدەچێت لالیگا لە نێوان یارییەکی ڕکابەڕایەتیی بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید بێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.