هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەرجەنتین لە عێراقی بردەوە
شەیری بکە لە:

یاریی عێراق و ئەرجەنتین
ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی عێراق لە دووەم یاریی لە ئۆڵێمپیکی پاریسی 2024بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی دۆڕانهات.
وێنە گەورەکە: لە یاریی دووەمی پاڵەوانێتی ئۆڵێمپیکی پاریس، ڕووبەڕووی ئەرجەنتین بوویەوە، لەنیوەی یەکەم و لە خولەکی 14 تیاگۆ ئەلمادا، گۆڵی یەکەمی ئەرجەنتینی تۆمارکرد، هەڵبژاردەی عێراق هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، یا لە خولەکی 50 گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.
لە لایەکی دیکەوە: لە نیوەی دووەمی یارییەکە، یاریزانانی ئەرجەنتین کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد، چەند هێرشێکی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی عێراق، تا لە خولەکی 62 لۆچیانۆ گۆندۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، عێراق دەستی بە جوولە کردەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەرجەنتین لە خولەکی 85 لە ڕێگەی ئیزکوێل فێرناندێز، گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی تۆمارکرد.
باکگراوند: هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەم بردنەوەیە چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی هەشت بۆ گەرایەوە، لە یاریی سێیەم ڕووبەڕووی ئۆکرانیا دەبێتەوە، هەڵبژاردەی عێراقیش 3 خاڵی هەیە و یاریی لەگەڵ مەغریب دەکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.