یانەی ئەکاد لە پاڵەوانێتی ڕیشە ئەنجامی باشی هەبوو

یانەی ئەکاد لە پاڵەوانێتی ڕیشە ئەنجامی باشی هەبوو

یاریزانانی ئەکاد

27 تەممووز
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت 


یانەی وەرزشی ئەکاد لە شاری هەولێر ئەنجامێکی باشی بە دەست هێنا لە پاڵەوانیەتی یانەکانی هەرێمی کوردستان لە ياری ڕیشە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاریزانانی ڕیشە لە پاڵەوانیەتیی ڕیشە بەشدارییان کرد کە لە ئاستی کوردستان بوو و لە شاری کەرکوک بەڕێوە چوو لە سەر ئاستی خوار تەمەن 11،13 و 15 ساڵ، هەرکام لە ئیمانوئێل مەنهل کە خوار 13 ساڵ بوو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و پلەی دووهەم  کریستیانۆ کوسار خوار 1 ساڵ و پلەی سێیەم ئەفرۆن ئەیان پلەی سێیەمی خوار 13 ساڵ بەدەست هێنا.

 

ئەمەش بزانە: یاریزانانی ڕیشەی هەولێر پێشتر لە چەندین پاڵەوانیەتیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەشدارییان کردووە و تووانیویانە زۆرترین دەستکەوت و ئاستێکی باش بەدەست بهێنن بۆ پارێزگای هەولێر و کوردستان.