دوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا سزادران

دوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا سزادران

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

24 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


دوو کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا  بە هۆکاری دەربڕینی بیرو ڕای سیاسی لە لایەن یوفا سزا دەدرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لێژنەی تەنبێکردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دوو یاریزانی ئیسپانیا سزادەدات کە بریتی دەبن لەم دوو ناوە، ئالڤارو موراتا و ڕودری هرناندس کە هەردووکیان کاپیتانی ئەم هەڵبژاردەیەن، پاش گەڕانەوەیان لە ئەڵمانیا بە دەربڕینی دروشمی " جەبەل تارق بەشێک لە ئیسپانیایە" کە لە کاتێکدا ئەمە دوورە لە ڕاستیی و بەشێک لە بەریتانیایە.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئەم دروشمە هۆکاری ئاژاوە و گرژی بووە نێوان ئیسپانییەکان و ئینگلیزیەکان و ئەم دوو کاپتنە وەک دەربڕینی هەستی پاڵەوانیەتیی خۆیان ئەم دروشمەیان گوتووە و یۆفا ئەم هەڵوێستەی وەک یاساشکێن هەژمار دەکات.

 

زانیاری زیاتر: سزای هەردوو یاریزان لەلایەن یوفا بریتی دەبێت لە بەشداریی نەکردن لە یارییەکانی بەرامبەر بە سڕبستان و سویسرا.