دایکی ئمباپێ سکاڵا لە پاریس دەکات

دایکی ئمباپێ سکاڵا لە پاریس دەکات

فائیزە دایکی ئمباپێ

23 تەممووز
جیهان

 

ئاڤا سپۆرت


پاریس سان جێرمان بە هۆی قەرزێکی  زۆر بە کیلیان ئمباپێ، هەڕەشەی دادگای لێکرا لەلایەن دایکی ئێمباپێ.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیاڵ مەدرید لە ئاهەنگێکی تایبەت، کیلیان ئمباپێ وەک ئەستێرەی نوێی یانەکە ناساند کە ئاهەنگەکە هاوشێوەی  15ساڵ پێش ئێستا بوو کە بۆ ناساندنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ساز کرا و دایکی کیلیان  باسی کردووە کە فرمێسکی خۆشیم بۆ کوڕەکەم دەڕژاند کاتێک دەمبینی لە لوتکەیە.

 

لەلایکی دیکەوە: کێشەی دارایی نێوان کیلیان و پاریس سان جێرمان هێشتان چارەسەر نەکراوە و دایکی کیلیان( فائێزە عەماری ) وەک هەڕەشەیەک بەرامبەر پاریس گوتی: ئەگەر پێویست بکات دەبێ چاوەڕێی دادگا بکەن.

 

زانیاریی زیاتر: ئمباپێ موچە و پاداشتێکی زۆری لای پاریس سان جێرمان کە بە وتەی هەندێک سەرچاوە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆیە.