هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بۆ یەکەمجار کچە کوردێک مەشخەڵی ئۆڵۆمپی هەڵدەگرێت
شەیری بکە لە:

شیلان شەماڵ
ئاڤا سپۆرت
"شیلان شەماڵ مستەفا"ی تەمەن 33 ساڵ کە خەڵکی دیالەیە، یەکەم کچە کوردی عێراقییە کە مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی داهاتوو لە ئەسیناوە بۆ پاریس هەڵبگرێت، کە بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم ئۆڵۆپیادە بەڕێووەبچێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: شیلان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراقدا لەگەڵ خێزانەکەیدا ژیاوە، بەڵام لە ساڵی 2005 لە فەرەنسا نیشتەجێ بوون ، توانیویەتی لە بوارەکانی خوێندندا سەرکەوتن بە دەست بهێنیت، بڕوانامەی لە ئەندازیاری دیزاینی پیشەسازی وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی خولیایی زۆری بۆ بواری وەرزش، گرنگی بە بواری تایکواندۆ داوە لە چەندین خول بەشداریی کردووە بڕوانامەی تایبەت بە بوارەکە هەیە.
لە لایەکی دیکەوە: دوای چەندین ساڵ لە مەشق و ڕاهێنان لە تایکواندۆ، شیلان بڕیاریدا یەکەم یانەی وەرزشی لە شارۆچکەکەی خۆی دابمەزرێنێت، لە یانەکەدا بە یارمەتی ڕاهێنەرێکی فەرەنسی، ڕاهێنانی بە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و گەنجان کردووە.
زانیاریی زیاتر: هەر بە هۆی کار و چالاکییەکانی شارەوانی ناوچەکەی پێشنیارییان بۆ شیلان کردووە کە ببێت بە هەڵگری مەشخەڵی ئۆڵۆمپادی ئەمساڵ لە فەرەنسا، ئەم هەواڵەش بووەتە جێگەی دڵخۆشی ئەم خانمە یاریزانە.
باکگراوند: ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە 26ی تەممووز تا 11ی ئابی 2024 لە پاریسی فەرەنسا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.