هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئانچێلۆتی یاریزانەکانی لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە
شەیری بکە لە:

ئانچێلۆتی
ئاڤا سپۆرت
کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی و دەڵێت چامپیۆنزلیگ شوێنی هەڵە نیە و قەرەبووکردنەوەی قوورسە و باجێکی گەورەی دەدەیت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای گەڕانەوەی بەشێکی زۆری یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا و دەستکردن بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، چەند ڕۆژێکە بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی ئەو یانەیە، ڕاهێنان و ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەست پێکراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی ئاسەلێتیکی بەریتانیبڵاویکردووەتەوە، کە کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەکە، هۆشداریی داوەتە یاریزانەکانی لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، نابێت هەڵە بکەن چونکە قەرەبووکردنەوەی هەڵەکان زۆر ئەستەمە و باجێکی گەورەشی لەسەرە.
زانیاریی زیاتر: کارلۆ یاریزانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، هەڵە کردن لەلالیگا لەوانەیە قەرەبوو بکرێتەوە، چونکە ژمارەیەک یاری زۆر ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ بە پێچەوانەوە، بۆیە دەبێت ئامادەکاری باش بۆ ئەم پاڵەوانێتیە بکەن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.