وریا غەفووری لە کارێکی نوێدا دەرکەوت

وریا غەفووری لە کارێکی نوێدا دەرکەوت

وریا غەفووری

21 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


وریا غەفووری یاریزانی تۆپی پێ بەدانانی چێشتخانەیەک هەواداران و دانیشتووانی تارانی دڵخۆش کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:وریا یاریزانی پێشووی یانەی ئیستێقلال پاش ماوەیەک دوورکەوتنەوە لە تۆپی پێ، لە شەهرەکی غەرب لە پارێزگای تاران چێشتخانەیەکی گەورە و کوالیتیی بەرز بەناوی (وریا کافێ) داناوە کە ڕۆژانە سەدان هەوادار لەخۆی کۆدەکاتەوە.


ئەمەش بزانە:باس لەوە دەکرێت کە چێشتخانەکەی وریا زیاتر بە میوزیک وگۆرانی کوردی پێشوازی لە میوانەکانی دەکات و بە گرانترین چێشتخانە ناودەبرێت، بەڵام هەوادارەکانی ئەمەیان بەلاوە گرینگ نیە.


زانیاریی زیاتر: وریا غەفووری لەدایکبووی پارێزگای سنەیە و لە ساڵانی ڕابردوو لەبەر پشتگیری خۆپیشاندان و  کوردایەتی وازی لە تۆپی پێ هێنا و ئەمە بووە هۆی دڵگرانی هەوادارەکان.