هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئۆڵۆمپیادی پاریس دەستپێدەکات
شەیری بکە لە:

ئاڵای ئۆڵۆمپی
ئاڤا سپۆرت
سی وسێهەمین ئۆڵۆمپیکی فەڕەنسا، لە پاریس بە بەشداریکردنی وڵاتان و 32 جۆر وەرزش، دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینەی فەڕەنسا2024 بۆ جارێکی دیکە هەموو وڵاتان و یاریزانی بە توانا بانگهێشت دەکات و لە چەندین یاریگای تایبەت بە وەرزشە جیاوازەکان یارییەکان دەست پێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: پاریس بۆ جاری سێیەمە کە میوانداری وڵاتان دەکات و لە 26ی مانگی حەوت تا 11 مانگی هەشت بەردەوام دەبێت.
زانیاری زیاتر: 206 وڵات بەشدارییان کردووە لە ئۆڵۆمپیکی فەڕەنسا.
باکگراوند: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک 13 ڕەزبەر لە 131ـەمین دانیشتنی خۆی لە لیما/ پرۆ، بڕیار درا شارەکانی پاریس و لوس ئەنجلس میوانداری ئۆڵۆمپیکی هاوینەی 2024 و 2028 بکەن

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.