ئمباپێ بەشداری یەکەم کلاسیکۆ ناکات

ئمباپێ بەشداری یەکەم کلاسیکۆ ناکات

ئمباپێ

17 تەممووز
جیهان


ئاڤا سپۆرت


کلیان ئمباپێ بەشداری یەکەم کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ناکات، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.


وێنە گەورەکە: کلیان ئمباپێ بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ناچێتە ئەمریکا، بڕیارە ڕۆژی  28-7 یانەکە گەشتی ئەمریکا بکات و سێ یاریی دۆستانە لەگەڵ یانەکانی میلان و بەرشەلۆنە و چێلسی ئەنجامبدات.


زانیاریی زیاتر: ئمباپێ ڕۆژی 7مانگی داهاتوو پەیوەندی بە مەشقەکانی مێرێنگێ دەکات و  یەکەم یەکەی مەشقی لەو یانەیە ئەنجام دەدات، خۆی بۆ یاریی سووپەری ئەوروپی ئامادەدەکات.

 

باکگراوند: ئمباپێ لە تەمەنی 25 ساڵی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە، ساڵی 2018 نازناوی مۆندیالی لەگەڵ فەرەنسا بردووەتەوە.