دهۆک و زاخۆ دەرفەتی بەشداریکردن لەپاڵەوانێتی دەرەوە هەیە

دهۆک و زاخۆ دەرفەتی بەشداریکردن لەپاڵەوانێتی دەرەوە هەیە

پێکهاتەی زاخۆ

16 تەممووز
ناوخۆ

ئاڤا سپۆرت


ڕۆژی هەینی یانەکانی دهۆک و زاخۆ ڕکابەری لەسەر بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی دەرەوە دەکەن و ڕووبەڕووی زەورا و نەجەف دەبنەوە.

 


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دهۆک لە پەرەی فەرمی خۆی  بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی کێبڕکێیەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بڕیاریدرا دهۆک بەشداری لە یارییەکانی پلەی ئۆفی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکی دەرەکیدا بکات.

 


پێدراوە ڕاستەکان: ئەمڕۆ، لێژنەی کێبڕکێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا، یانەکانی ڕێزبەندی سێیەم تاوەکو شەشەم، یاریی پلەی ئۆف بکەن، تاوەکو دوو یانە بەشداری لە پاڵەوانیەتی کەنداو یا پاڵەوانێتییەکی دیکەی عەرەبی بکەن.

 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دهۆک کە ڕیزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێناوە، بەشداری یارییەکانی پلەی ئۆف دەکات و ڕووبەڕووی زەوڕا دەبێتەوە، زاخۆش کە خانەی پێنجەمی گرتووە بەرامبەر نەجەفی خاوەن خانەی چوارەم یاریی دەکات، براوەی دوو یارییەکە نوێنەرایەتی عێراق لە پاڵەوانیەتییەکی دەرەکی دەکەن.