هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەو پاڵەوانەی لەبری خەڵات خرایە زیندانەوە
شەیری بکە لە:

محەممەد یاسین
ئاڤا سپۆرت
محه‌ممه‌د یاسین پاڵه‌وانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسای له دوای 2 مانگ ئاماده‌كاریی له وڵاتی ڕووسیا، بۆ به‌شداریكردن له ئۆڵۆمپیادی 1988، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خرایه زیندانه‌وه و خه‌ون و ئاواته‌كانیشی له گۆڕنرا.
وێنە گەورەکە: ساڵی 1974، كه ته‌مه‌نێكی بچووكی هه‌یه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هێرشه‌وه ده‌كات بۆ یاریكردن له‌و تیپه، ئه‌و سه‌ره‌تا بۆ یاریی تۆپی پێ ده‌چێت، دواتر كه له یانه‌كه ده‌بینێ چه‌ند یاریزانێك خەریکی بەرزکردنەوەی قورسایین، سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت و ده‌پرسێت ده‌وتوانێت ئه‌م یارییه بكات، ئه‌وانیش هه‌ر خۆیان له‌و كاته خه‌ریكی درووستكردنی تیپێكی تازه‌پێگه‌یشتووان بوون بۆ یاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورساین و بۆیه وه‌ریده‌گرن، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕتدا له‌ش و لارێكی ڕێك و پته‌وی هه‌بوو، كه هۆكارو و پاڵپشتی بوو بۆ ئه‌نجامه باشه‌كانی داهاتووی.
ژمارەکان وادەڵێن: كوڕه هه‌ولێرییه‌كه له قۆناغێكدا وه‌رزشی ده‌كرد و ناوی كوردی به‌رزكردبووه‌وه، كه گه‌لی كورد له هه‌موو لایه‌ك گه‌مارۆدرابوو، محه‌مه‌د یاسین له ته‌مه‌نی یاریكردنی خاوه‌نی 50 میدالیای جۆرا و جۆره، 150 ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه، ساڵی ده‌ركه‌وتن و گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ 1975 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له پاڵه‌وانێتی عێراق به‌شداری ده‌كات، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت، كه ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵان بووه، كه به‌ناوی یانه‌ی هێرش به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتییه كردبوو.
پێدراوە ڕاستەکان: كوڕه بێنازه‌كه‌ی هه‌ولێریان له دوو پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپی جیهانی به‌شداریكردووه، كه یه‌كه‌میان له ساڵی 1980 له مۆسكۆی پایته‌خی ڕووسیا ده‌بێت، له كێشی 67.5، به‌شداری ده‌كات و پله‌ی یازده‌یه‌می جیهانی به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌شداریكردنی دووه‌میشی له 1984 له لۆس ئانجلۆس له ئه‌مریكا ده‌بێت، كه له كێشی 75كگمی به‌شداری ده‌كات، له‌وێ پله‌ی 5 تۆمار ده‌كات، دواتر به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش له لایه‌ن یه‌كێك له یاریزانه‌كانی 5 ریزبه‌ندیه‌كه‌ی پێشه‌وه، محه‌مه‌د پله‌ی 4 پێده‌به‌خشرێت، كه تا ئێستا هیچ كوردێك نه‌یتوانیووه ئه‌م پله‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له ئۆڵۆمپیاد تۆمار بكات، جگه له‌وه‌ش له یارییه‌كانی ئاسیایی له 1982 میدالیای بڕۆنز به‌ده‌ستده‌هێنێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕووداوه گه‌وره‌كه‌ی محه‌ممه‌د یاسین له‌وه ڕۆژه‌وه ده‌ستی پێكرد،. كاتێك خۆی بۆ پاڵه‌وانییه‌تی ئۆلۆمپایدی 1988ـی وڵاتی كۆریای باشوور ئاماده‌ده‌كرد، محه‌مه‌د بۆ ئاماده‌كاری ده‌چێته وڵاتی ڕووسیا و له‌وێ له‌ژێر ده‌ستی ڕاهێنه‌رێكی ڕووسی ئاماده‌كاری ده‌كات، ئه‌و به شێوه‌یه‌ك مه‌شق ده‌كات، هه‌رگیز پێشووتر به‌و شێوه ئاماده‌كاریی نه‌كردووه، چونكه ده‌یویست له دوایین ئۆڵۆمپیادی ته‌مه‌نی خۆی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و مێژووی تۆمار بكات، كه ده‌مێك بوو خه‌ونی بردنه‌وه‌ی یه‌كێك له میدالیاكانی ئۆڵۆمپیادی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد ڕوویدا.
بابەتە ستراتیژییەکە: كاتێك له وڵاتی ڕووسیا ئاماده‌كاریی ته‌واو ده‌كات، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا تا ڕۆژێك دواتر گه‌شت بۆ شاری سیئۆل بكات، به‌ڵام له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ست به كه‌شێكی نامۆ ده‌كات و ده‌بینێ پڕیه‌تی له پیاوی سه‌ربازی، بۆیه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به فه‌رمانی عوده‌ی كوڕی سەدامی سه‌رۆكی رژێمی ئه‌وسا، محەممەد ده‌ستگیرده‌كرێت و ده‌یبه‌ن بۆ سه‌ربازگه و زیندانی ره‌زوانیه، له‌وێ ماوه‌ی 17 ڕۆژ زیندانی ده‌كرێت و سه‌خترین ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌بینێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئازاره زۆره‌ش، خه‌ونی ئۆڵۆمپیادی گه‌نجێكی كوردستان له گۆڕنا و كه پێبشینی ئه‌نجامێكی باشی لێده‌كرا، چونكه ئه‌و ئاستی له به‌رزبوونه‌وه بوو له‌و كاتەدا.
باکگراوند: محه‌ممه‌د ژیانی تایبه‌تی خۆی له كۆتاییه‌كان له وڵاتی غه‌ریبی به‌سه‌ر ده‌برد، كه چه‌ند جارێك سه‌ردانی كوردستانی كرد، چه‌ندین پلان و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی له هه‌گبه‌دابوو بۆ پێشخستنی وه‌رزش و كاركردن له وه‌رزشی كوردستان، تارۆژی 24ـی حوزه‌یرانی 2020، به هۆی په‌تای كۆرۆناوه بۆ یه‌كجاری ماڵئاوای له دۆست و هاوڕێ و هاوه‌ڵانی كردوو ، به بێنازیش له وڵاتی غه‌ریبیان نێژرا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.