ئەرجەنتین گەیشتە یاریی کۆتایی

ئەرجەنتین گەیشتە یاریی کۆتایی

مێسی و هاوڕێکانی

10 تەممووز
جیهان

ئاڤا سپۆرت


هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی کەنەدا گەیشتە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2024.


وێنە گەورەکە: لە گێمی یەکەمی یارییەکە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باڵادەستبوون، تا لە خولەکی 22 جۆلیان ئەڵڤارێس گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ ئەرجەنتین تۆمارکرد.


 لە لایەکی دیکەوە: مێسی و هاوڕێکانی هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی زیاترییان دەدا، تا لە خولەکی 51 مێسی گۆڵی دووەم و دڵنیایی تۆمارکرد و ئەرجەنتین گەیشتە یاریی کۆتایی.


باکگراوند: هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەڵگری نازناوی کۆپا ئەمریکای ڕابردوو و جامی جیهانی 2022 قەتەرە، دەیەوێت نازناوێکی دیکە بباتەوە.