هەڵبژاردەکان بۆتۆ
شەشەمین ڕاکردنی منداڵان لە هەولێر بەڕێوەچوو
شەیری بکە لە:

ڕاکردنی منداڵان
8 تەممووز
ناوخۆئاڤا سپۆرت
ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن شەشەمین ماراسۆنی تایبەت بە منداڵان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ساز کرد.
لێدوانی تایبەت: عەبدولستار یونس سەرۆکی ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن بە ئاڤا سپۆرت ڕایگەیاند: زیاتر لە 1000 بەشداربوو ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ بەشداری کردن لە ڕاکردنی خۆشی منداڵان.
لە لایەکی دیکەوە: دروشمی ڕێکخراوەکەمان " هەموومان براوەین" و هەوڵ دەدەین هاندەرێک بین بۆ منداڵان کە ڕوو لە وەرزش بکەن.
زانیاری زیاتر: هەموو منداڵەکان لە لایەن ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن خەڵات کران و تەمەنی بەشدار بووان شەش تا 13 ساڵ بوو و ماوەی ڕاکردن نزیک دوو کیلومەتر بوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.